کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

13:20 - 27 جۆزەردان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، دایە "گوڵێ چەگەری" دایکی شەهید "شەهاب فەرشادی" خەڵکی گوندی "فلکان" سەر به ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە گوڵێ هەتا دوا هەناسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێباری دێموکرات و کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی دایە گوڵێ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی گوندی فلکان وگوندەکانی دەورووبەری ئەو گوندە ئەسپەردەی خاک کرا.

شەهید "شەهاب" لە گوندی فلکان لەدایک بووە.

شەهید شەهاب فەرشادی لەگەڵ ١١ کەسی دیکە ئەندامی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات بوون کە ساڵی ١٣٦٦ لە گوندی "دزەی"ی مەرگەوەڕ  لەلایەن هێزە دژە گەلییەکانەوە، دەسبەسەر و ساڵی ١٣٦٧ لە زیندانی ورمێ، لەگەڵ ئەو ١١ کەسەکەی دیکە لەسێدارە دران و چوونە ڕیزی کاروانەی نەمرانەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی دایە گوڵێ دایکی شەهید شەهاب فەرشادی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی فەرشادی و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.