کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:43 - 25 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، دایە "ئامینە عەلیزادە"، ناسراو بە "کابان"، دایکی شەهید "ئیبراهیم شوجاعی"، ناسراو بە "شەماڵ"، خەڵکی شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.

شەهید "شەماڵ"، پێشمەرگەی هێزی بەیان، لە ساڵی ١٣٤١ی هەتاویدا لەدایک بوو. ناوبراو پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کادری دەرەجەی ٣ی حیزب بووە کە لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاویدا، لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەر و سەرکوتکەرەکەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە گوندی "شیلاناوێـ"دا شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دایە "ئامینە" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.