کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:16 - 17 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر، دایە "عیسمەت ڕەشیدی"، یەکێک لە ژنە شۆڕشگێڕەکان، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە "عیسمەت" پیشتر لە شاری کەرکووک لەگەڵ بنەماڵەکەی ژیانی بەسەر دەبرد. ھاوژینەکەی "عەلی کوردستانی" لە شۆڕشی "ئەیلوولـ"ـدا خەباتی کردووە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، دایە "عیسمەت" ئاوارەی کوردستانی ڕۆژھەڵات دەبێت.

ناوبراو لەگەڵ ماڵ و منداڵەکەی لە شاری سەقزدا گیرساوەتەوە. دایە "عیسمەت" ھەر شۆڕشی ڕۆژھەڵات سەری ھەڵدایەوە بە ھەموو شێوەیەک یارمەتیی شۆڕشی داوە.

لە ساڵی ٦١ی هەتاویدا، کوڕێکی دایە "عیسمەت" بە ناوی "بەرزان  فەتحوڵڵا نژاد" کە تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بووە، ئاشکرا دەبێت و دەسبەسەر دەکریت.

دوای دەسبەسەرکرانی "بەرزان" و دوای یەک ساڵ بەند لە زیندانی سەقزدا، لەگەڵ ١٦ ھاوڕێی خۆی کە شەشیان کچ بوون، تیرباران دەکرێن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە "عیسمەت" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.