کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:05 - 16 رێبەندان 2719

دایە "ئامینە ئەفشانی" دایکی شەھید "نەجمەدین عەلایی" لە شاری بانه بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە.

شەهید "نەجمەدین عەلایی"، دژی دوژمنانی کوردستان چەکی پارێزگاریی لە شان کرد و ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیی هەڵبژارد.

شەهید "نەجمەدین" بەهۆی لێهاتووییەوە توانی ببێت بە جێگرلک و کاری حیزبیی خۆی بە ڕێکوپێکی بەڕێوە دەبرد.

سەرئەنجام شەهید نەجمەدین لە دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان، ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەری ساڵی ٦٣ی هەتاوی لە شوێنێک بە ناوی "کانی ناو" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.