ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە ''ئەستی ئیلاهی'' دایکی شەهید ''بایزید ئیلاهی'' بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ وێڕای کوڕێکی بەناوی ''عومەر'' گیانیان لەدەست دا.
دایە ''ئەستی'' ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.
شەهید ''بایزید ئیلاهی'' ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی ''قەڵاتاسیان'' سەر بە شاری سەردەشت لەدایک بووە.
نابراو دوای ئەوەیکە پێوەست بە ڕیزکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبێت لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شوێنێ بەناوی "عەلی ئاباد" شەهید دەبێت.
تەرمی دایە ''ئەستی'' وێڕای کاک ''عومەر''ی کوڕی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی کوردستان دەسپێردرێن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.