کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:33 - 26 رێبەندان 2719

دایە "ئەسما مستەفایی" دایکی شەهید "قاسم حوسێنی" خەڵکی ئاوایی "شێخان "سەر بە نەوسوود، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئەسما" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید"قاسم حوسێنی" لە گوندی "شێخان" لەدایک بوو.

ناوبراو دوای پەلاماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو و ئەرکی حیزبیی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "قاسم" لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە، لە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی "گاکوژە"، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە شوێنێک بە ناوی "پەروینی"ـیە.

دایە "ئەسما" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.