کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

15:34 - 1 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی هەینی، ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "خەجیج ئەحمەدی"، دایکی شەهید "محەممەد بەهمەنیار"، خەڵکی گوندی "ئەندێزێـ"‌ـی سەربە ناوچەی لاجانی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "خەجیج" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "محەممەد بەهمەنیار" ناسراو بە "حەمە ئەندێزەیی" ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی "ئەندێزێ" لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆسەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەهۆی ئازایی و لێهاتووییەوە پلەکانی نیزامی وەک جێگری پەل، سەرپەل، جێگری دەستە، سەردەستە و جێگری لکی بەدەست هێنا و ئەرکی حیزبیی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید"محەممەد" لە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی ڕێژیمی پەت و سێدارە، لە شوێنێک بەناوی "هەمزاوا خواروو" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە "زێوکە‌چاکی سەرباز" دایە.

دایە "خەجیج" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپؤڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.