کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:24 - 23 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "نوسرەت جەعفەرڕاد" دایکی شەهید "سەدیق پاکنویس"، خەڵکی شاری "نەغەدە" لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "نوسرەت" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "سەدیق پاکنویس" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە شاری "نەغەدە" لەدایک بوو.

دوای پەلاماری داگیرکەرانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەهۆی لێهاتووییەوە کادری دەرەجە ٤ی پێدرا و ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "سەدیق" لە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە شوێنێک بەناوی گوندی "گەرگولی سەروو"، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "گەرگول"دایە.

دایە "نوسرەت" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە شاری "نەغەدە" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.