کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

17:51 - 8 خاکەلێوه 2721

دایە "ئامینە جەهانگیری" دایکی شەهید "حەسەن کیانی" دوای تەمەنێک پڕ سەرەوەری لە شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامین" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە کردووە.

شەهید "حەسەن کیانی" لە گوندی "بایزاوێ" سەر بە شاری پیرانشار لە دایک بووە.

شەهید "حەسەن" ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٦٠ی هەتاوی لە گوندی "قایەر" سەر بە شاری ورمێ لە دەرگیریەکدا دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "قایەر" سەر بە شاری "ورمێـ"ـیە.

تەرمی دایە "ئامین" لە شاری نەغەدە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "ئامین" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.