کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:42 - 15 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە " مینا مەعروفی" دایکی شەهید ''ساڵح ڕەسووڵی'' خەڵکی گوندی ''بۆڕیەر''ی مەریوان بەهۆی بەساڵاچووییەوە، لە تەمەنی ۱۰۲ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە مینا ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و مەزراکەی شۆێنی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بوو.

ناوبراو هەتا کۆتایی ژیانی شانازیی بە کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هیچکات وازی لە ڕێگا و ڕێبازی کوڕەکەی نەهێنا.

''شەهید ساڵح ڕەسووڵی'' ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بوو کە لە ئەنجامی مەئمورییەتێکی حیزبیدا دەسبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی یەکی بەفرانباری ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی  لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە پێش چاوی خەڵکی بۆڕیەر و لەبەر ئاوایی بەدەستی جەلادەکانی ڕێژیمی ئێران گوللـەباران کران.

بە داخێکی گرانەوە دایە میناش وەک دایکی شەهیدێک، ڕزگاریی نەتەوەکەی بە چاوی خۆی نەدی و ئاواتی بەرزی وەدی نەهات.

 تەرمی دایە ''مینا'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ئاوایی بۆڕیەر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.