کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:22 - 1 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری پیرانشار، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی بانەمەڕ، دایە ئەستی مەولوودی، دایکی شەهید ئەبووبەکر خاڵندی بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید ئەبووبەکر، لە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی، لە شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لە دایک بوو. ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و بەجەرگی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بوو، کە بەداخەوە لە ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ساڵی ٦٧دا و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، لە شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان لە "شازوقاز" گیانی پاکی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد و دواتر تەرمی پیرۆزی  لە  "قوڕوچاوێ" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

تەرمی دایە ئەستی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.