کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

13:17 - 3 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری "سەردەشت"، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، دایە "خەیاڵ ئەلبەت"، دایکی شەهید "عوسمان غەفاری"، خەڵکی سەردەشت، کۆچی دوایی کرد. 

دایە "خەیاڵ" ژنێکی حیزبدۆست بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

شەهید "عوسمان غەفاری"، ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی "مارەغان"، سەر بە "سەردەشت" لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو و بەهۆی ئازایی و لێهاتووییەوە کادری دەرەجە ٤ی پێ‌ درا.

دەرەنجام شەهید "عوسمان" لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە شوێنێک بە ناوی "کەچەڵ ئاوا" تیکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە "خەیاڵ" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.