کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

11:23 - 20 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "ئامینە مستەفانام"، دایکی شەهید "حەسەن پەرنییان" خەڵکی شاری شنۆ، دوای تەمەنێک پڕسەروەری بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "حەسەن پەرنییان" ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شاری شنۆ لەدایک بووە.

دوای پەلاماری داگیرکەرانی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و وەکوو "جێگرلک" ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "حەسەن" لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی "داوەڵانـ"ـی نەڵۆس، تێکەڵ بە کاروانی نەمران بووە.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "سەرگیز" دایە.

دایە "ئامینە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "ئامینە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.