کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:24 - 8 پووشپەڕ 2721

دایە "بەفرین خەیری" خەڵکی گوندی "ئەورسێ" سەر بە شاری ورمێ بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ دایە "بەفرین خەیری" دایکی شەهید "ئادەم بەشیری" خەڵکی گوندی "ئەورسێ" لە ناوچەی "مەرگەوەڕ" لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

شەهید "ئادەم'' کوڕی "بەفرین و ڕەمەزانـ"ـە.

شەهید "ئادەم" ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی "ئەورسێ" لەدایک بووە. لە تەمەنی لاوەتیدا دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان پەیوست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەی ١٣٥٩ی هەتاوی لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گۆرستانی "باخی ڕزوانـ"ـی "ورمێـ"ـه.

تەرمی دایە "بەفرین" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "بەفرین" دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.