کوردستان میدیا: دایكی شەهید "ڕەحمان ئەمینی"، یەکێک لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "عیسمەت مام عەلی"، دایکی شەهید "ڕەحمان ئەمینی"، ناسراو بە "ڕەحمان نۆباری"، لە گوندی نۆبار و لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کۆچی دوایی کرد.
دایە "عیسمەت"، ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو.
شەهید "ڕەحمان"، ساڵی ١٣٥٩، بووه بە پێشمەرگە و پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی، لە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٦٢ی هەتاوی، لە شەرێکی قارەمانانەدا و لە کاتی گرتنی پایگایەکی ڕێژیم لە "کێوەڕەشی گڵێنانـ"دا، لەگەڵ شەهید "عەلی شوانە"، پێشمەرگەی هێزی پێشەوا، شەهید بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.