ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ڕێبەندان دایە "مەلەک خوسرەوی" کچی "کەریم و ئامینە" و دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات، خەڵکی گوندی "قەڕالی" سەر بە شاری بۆکان لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە "مەلەک" ژنێکی دڵسۆز بووە و ئاواتی ئەوە بووە کە ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.
لە ئێستادا کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "ئەنوەر تابناک" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و بۆ بەرگریکردن لە خاک و نەتەوەکەی دژی داگیرکەرانی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە و بەوپەڕی هەست و سۆزەوە خەبات دەکات.
دایە "مەلەک" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە گوندی "قەڕالی" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.