کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە "سەقز" کۆچی دوایی کرد

18:45 - 31 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "ئایشە محەممەدی"، دایکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، "مەحبووبە ئیبتکار"، خەڵکی گوندی "پیرەومەرانـ"ـی ناوچەی گەورکی سەقز، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئایشە" کچی کاک "حەمە‌شەریف"، ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە هەوشار لەدایک بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی ڕۆڵە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

دایە "ئایشە" پووری شەهید "خەلیل ئیسماعیلی" کادری حیزبی دێموکرات بووە.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی دایە "ئایشە" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپیردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.