کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:52 - 31 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: دایکی پێشمەرگەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی بانەمەڕ، دایە "ئامینە پادەست" دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە گوێک تەپەی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە ئامینە ژنێکی دڵسۆز بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەی خۆی دەکرد. ناوبراو کچی "خدر پادەست"، ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لەدایک بووە.

کوڕێکی دایە ئامینە بە ناوی "کاوە پادەست"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیدایە کە چەکی شەرەف بۆ پارێزگاری لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

تەرمی دایە ئامینە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.