کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:43 - 8 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، دایە "خەدیجە وەرمەزیار"، کچی "سۆفی محەممەد"، به‌هۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە خەدیجە خێزانی خوالێخۆشبوو "ئەحمەد میرزا‌"، خەڵکی گۆندی کۆنەلاجانی ناوچەی پیرانی پیرانشاره.

دایە "خەدیجە"، ژنێکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.