کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شاری پاوە کۆچی دوایی کرد

13:38 - 16 گەلاوێژ 2721

دایە ''خەرامان دەرویشی''، کچی ''فەتاح''، هاوژینی ''قادر محەممەدی'' و دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان بە ناوی ''سەعدی محەممەدی'' ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ، لە شاری پاوە بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ''خەرامان''، ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی لەشاری پاوە لەدایک بووە.

ناوبراو هەتا دواهەناسەکانی ژیانی شانازی بە کوڕەکەی دەکرد و ئاواتی ئەوەی دەخواست کە هەتا سەرکەوتنی گەل و نیشتمان لەخەبات و تێکۆشان بەردەوام بێت.

 ''سەعدی محەممدی'' کوڕی دایە خەرامان، فەرماندەری هێزی١٢٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.

تەرمی دایە خەرامان لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.