کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

16:47 - 10 خاکەلێوه 2721

ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ''فاتمە خادم باڵەغچی (ئیبراهیمی)''، کچی ''حوسێن'' و دایکی ''محەممەد قادری'' پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و خەڵکی شارۆچکەی "پەسوێـ"ـی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

''محەممەد قادری'' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە هێزی ١٢٧ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دڵسۆزییەوە خزمەت بە گەلەکەی دەکات.

هەروەها دایە ''فاتمە'' خوشکی دوو شەهیدی سوورخەڵات بە ناوەکانی ''موراد و عەبدوڵڵا خادم باڵەغچیـ''ـیە.

ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بە حیزب و گەلەکەی بووە و هەردەم هاندەری ڕۆڵەکەی بووە بۆ درێژەدانی خەبات دژی داگیرکەر.

تەرمی دایە "فاتمە" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی بە ئەمەگی پەسوێ، بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.