ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
دایە "کوبڕا مەعرووفی" تەمەن ٥٨ ساڵ، کچی "ڕەحمان و مەریەم" خەڵکی پیرانشار بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە کوبڕا دایکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات "محەممەد یووسفی" ناسراو بە "محەممەد باڵدار"ه.
"محەممەد یووسفی'' ماوەی چەندین ساڵە وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.
دایە کوبڕا لە کاتی دەسپێکردنی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات ناسراو بە ڕاسان بەپێی توانایی خۆی وێڕای هاوسەرەکەی خوالێخۆشبوو کاک "حوسێن" یارمەتیی حیزبیان داوە.
تەرمی دایە کوبڕا لە گۆڕستانی "کۆنەخانێ" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.