کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:43 - 19 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "خەدیجە نەخجیری" دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "محەممەد حوسێن‌پوور"، خەڵکی شاری "نەغەدە" بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "خەدیجە" لەدایکبووی گوندی "شاوەلە" سەر بە شاری "نەغەدە"ـیە.

دوای هاوسەرگیری لەگەڵ کاک "ئەحمەد حوسێن‌پوور" لە گوندی "کەڵەکۆکەی سەرێ" کە ئەوکات مەقەڕی حیزبی لەو گوندە بووە ماڵیان شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە دەبێت.

دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەو گوندە دەچنە گوندی "گەرگوولی سەرێ" و پاشان کە گەرگوولیش لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەرەوە تۆپباران دەکرێت بۆ شاری "مەهاباد" کۆچ دەکەن و لە کۆتاییدا دەگەڕێنەوە بۆ شاری "نەغەدە".

دایە "خەدیجە" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

ناوابراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی دایە "خەدیجە" لە شاری "نەغەدە" بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.