کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

18:54 - 2 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "شەکەر فەقیهی"، خەڵکی شاری "سنە"، و کچی " کوبڕا کیانپوور"  و میرزا "محەممەد فەقیهی"، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی ئەو شارە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "شەکەر فەقیهی"، ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە شاری "سنە" لەدایک بووە.

دایە "شەکەر فەقیهی"، دایکی "جەماڵ فەتحی"، کادری حیزبی دێموکرات و سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانـ"ـــە.

 دایە "شەکر" ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و زۆربەی کاتەکان بە نیشانەی دەڕبڕینی خۆشەویستیی خۆی بۆ پێشمەرگە، جامانە کە هێمای پێشمەرگەیە لە ملی دەکرد و بە درێژایی تەمەنی چاوەڕێی ئەوە بوو ئاڵای ڕزگاری لە کوردستان بە شەکاوەیی ببینێ.

هاوکات کاک "محەممەد فەتحی" هاوسەری دایە "شەکەر" یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

تەرمی دایە "شەکەر"، لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.