کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:22 - 19 پووشپەڕ 2722

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شاری سەڵماس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دایە "قودرەت محەممەدی" تەمەن ٦٧ ساڵە  کچی "سادق" لەدایکبووی گوندی "خورخورە"ی سەڵماس و دانیشتووی گوندی "لیلۆس" دایکی "شەهرام حەمیدزادە" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

"شەهرام حەمیدزادە" ماوەی چەندین ساڵە لە ڕیزەکانی شۆڕشدایە و چەکی بەرگری لە نیشتمانی لەشان کردووە.

دایە "قودرەت محەممەدی" بێجگەلە ئەوەیکە دایکی پێشمەرگە بوو و بەردەوام هاندەر و پشتیوانی کوڕەکەی بوو بۆ بەردەوامیی خەبات؛ هاوکات ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و ئاوات و ئارەزووی سەرکەوتنی بزووتنەوەی ڕەوای کوردستان بوو.

تەرمی دایە "قودرەت" لەنێو ئاپۆرای خزم و کەسوکاری لە گوندی لیلۆس بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.