کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی یەکێک لە ٥٩ لاوی شەهیدی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

10:30 - 14 رەزبەر 2720

دایکی یەکێک لە شەهیدەکانی کارەساتی لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی مەهاباد کە بەهۆی ئەندامبوونیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێعدام کران، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، دایە "غەزاڵ مەولاننژاد" دایکی شەهید "کەریم ڕەحیمیان" بەهۆی بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە "غەزاڵ" یەکێک لەو دایکانەی کوردستان بوو کە جەرگبڕاوی دەستی زوڵمی داگیرکەر بوو و تا ساتەوەختی ماڵاوایی لە ژیان بە حەسرەتی گەڕانەوەی تاقە کوڕە شەهیدەکەی بوو.

شەهید "کەریم ڕەحیمیان" ساڵی ١٣٦٢ لەگەڵ ٥٩ لاوی مەهاباد بەهۆی ئەندام بوون لە حیزبی دێموکرات لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەوە ئێعدام کرا.

تەرمی دایە "غەزاڵ" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شارەکەیدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.