کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی "ئەحمەد مستەفاپوور" پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:59 - 16 رەزبەر 2720

ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "حەلیمە قادری" کچی کاک "قادر" و دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بە ناوی "ئەحمەد مستەفاپوور"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا لە "بۆکان" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "حەلیمە" ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣١٨ی هەتاوی لە گوندی "شێخلەر"ی بۆکان لەدایک بووە. ناوبراو ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەی شانازیی دەکرد.

"ئەحمەد مستەفاپوور" ناسراو بە "ئەحمەد بۆکانی"، ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی "قەرەگوێز"ی بۆکان لەدایک بووە. ناوبراو بەهۆی کاری تەشکیلاتی لە نێوخۆی وڵات، لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک دەسبەسەر کراوە و پاش ئازادکردنی لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگریکردن لە خاک و گەل، چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

تەرمی دایە "حەلیمە" لە "بۆکان" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.