کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکێکى جەرگ سووتاو داوا لە لاوان دەکات "خامنەیی" لە سێدارە بدەن

10:52 - 31 خەرمانان 2721

 دایکى ''ئارەش بابامیرى'' پارێزەرێکی لاوى خەڵک شاری ''مەهاباد'' کە بووە قوربانى بڕیارە هەڵەکانى خامنەیی بەنیسبەت قەدەغەی هاوردەکردنی واکسەنی کۆرۆنا، دەپاڕێتەوە کە خامنەیی لەلایەن لاوەکانەوە لەسێدارە بدرێت و پەت بکرێتە ملى.

هەروەها ئەو دایکە سڵاو بۆ شەهیدانی کوردستان دەنێرێت و دەڵێت ڕێگایان بەر مەدەن.

ھەزاران كەس بە بڕیاری هەڵە و سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت واکسەنی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

کۆرۆنا لە ئێران زۆرترین قوربانیی دەگرێت و هەر ڕۆژە لە ژمارەی قوربانییانی ئەو نەخۆشییە ڕێکوردێکی نوێ تۆمار دەکردرێت.

شارەکانی ئێران و کوردستان لە دۆخێکی مەترسیدار دان، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییە لە ئێران دەیان وادەیان بۆ کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە دا کە هیچیان وەدی نەهاتن و لە ئێستاشدا خەڵک دەبنە قوربانیی بێ کیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیم.