کوردستان میدیا: دایە "عایشە" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ دایە "عایشه شەریف زادە" دایکی شەهید "عەلی شەریف زادە" بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.
دایە عایشە، ژنێکی نیشتمانپەروە و دڵسۆز بوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
شەهید "عەلی شەریف زاده" ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە گوندی "بناوێڵە"ی سەردەشت لەدایک بوو.
شەهید عەلی ڕێكەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ٦٣ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
گڵکۆی ناوبراو لە شوێنێک بە ناوی "پشتی چوالان"ـه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.