کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی پێشمەرگەیەکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:35 - 3 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕ دایە سەیدزادە "حەنیفە حوسێنی" کچی سەید فەرەج خەڵکی گوندی بۆڕیەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

دایە "حەنیفە" هاوسەری پێشمەرگەی دێرین سەید "جەلالەدین حوسێنی" و دایکی کاک سەید "عیزەت و محەممەد حوسێنیـ"ـیە.

کاک سەید "عیزەت حوسێنی" کادری حیزبی دێموکراتە و دەورەیەکیش ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

هەروەها کۆڕێکی دایە "حەنیفه" بە ناوی سەید "محەممەد حوسێنی" پێشتر پێشمەرگەی دێرینی حیزب بووە و ئێستا لە دەرەوەی وڵات نیشتە جێیە.

هاوکات هاوسەری ناوبراو لە ساڵی ٥٨ هەتا ٦٥ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

دایە "حەنیفە" ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.