ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ''زارا لاوە'' هاوسەری ''قادر ڕامین'' و دایکی ٥ شەهید لە گوندی ''قاڕنێ'' سەر بە شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
گوندی قاڕنێ لە ١١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی کەوتە بەر پەلاماری دڕندانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەو پەلامارە دڕندانەدا ٦٨ کەس لە خەڵکی ئەو گوندە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە شەهید کران.
لەو یاوانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ٥ منداڵی دایە ''زارا'' بە ناوەکانی ''ئەحمەد، ڕەحمان، عوسمان، خاتوزین و زینەب ڕامین'' شەهید کران.
ناوبراو هەتا داواساتەکانی ژیانی بە دڵێکی بە زام بە ئاواتی ئەوە بوو مەرگی ئەو ڕێژیمە خۆێنمژە ببینێت و خاکی کوردستان ئازاد بکرێت.
تەرمی دایە زارا لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.