کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "ئامینە عەبدوڵڵاپوور" دایکی دوو شەهیدی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:42 - 18 رەزبەر 2720

دایە "ئامینە عەبدوڵڵاپوور" دایکی شەهیدان "عوسمان و جەلال وەتەنخا" لەدوای تەمەنێکی لێوڕێژ لە شانازیی و وەفاداریی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانی لە شاری "بانە" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو و خۆی بە سەربەرز دەزانی کە دوو جگەرگۆشەکەی لە ڕێگای ئازادی و سەربەستیی ەوتەنەکەیاندا گیانیان فیدا کردووە.

کوڕێکی دایە "ئامینە" بەناوی شەهید "عوسمان وەتەنخا" ساڵی ١٣٣٩ لە گوندی "هەورازە"ی بانە لەدایکبووە و ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٦٠ی هەتاوی بەهۆی تۆپبارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شوێنێک بە ناوی "بێلوێ" شەهید دەبێت و دەچێتە کاروانی نەمرانی کوردستانەوە.

کوڕی دووهەمی ناوبراو بەناوی شەهید "جەلال وەتەنخا" لەساڵی ١٣٤٥ لە بانە لەدایکبووە لە دەرگیرییەک لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئێراندا لە ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٦٦ی هەتاوی لە گوندی "بەردەڕەش" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بووە.

دایە "ئامینە" لە بنەماڵەی "عەبائاغال" بنەماڵەیەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەری شاری "بانە" لەدایک بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.