کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "ئاڵتوون ئیبراهیمی" دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:32 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "ئاڵتوون ئیبراهیمی"، دایکی شەهید "قادر بارانە" کۆچی دوایی کرد.

دایە "ئاڵتوون" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و شانازیی دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی شەهیدی حیزبی دێموکراتە.

شەهید "قادر بارانە"، لە گوندی "قروچای سەروو" لەدایک بووە. دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمانەکەی لە مەتەرێزی خەباتدا، دڵسۆزانە تێکۆشانی هەبووە.

دەرەنجام شەهید "قادر"، لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە "گڵۆڵان" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

دایە "ئاڵتوون" هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ئارمان و ئامانجی بەرز و مرۆڤتەوەرەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "ئاڵتوون" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.