کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "تووبا حوسێنی" دایکی شەهیدی ژینگە "بیلال ئەمینی" لە پاوە کۆچی دوایی کرد

17:42 - 2 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "تووبا حوسێنی" دایکی شەهیدی ژینگە و نیشتمان، کاک "بیلال ئەمینی" و خەڵکی گوندی "ئێناخیـ"ـی پاوە، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "بیلال" کوڕی دایە "تووبا" گیانی خۆی لە ڕێگای پاراستنی ژینگە و دارستانەکانی کوردستان فیدا کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، سێ چالاکی ژینگە بە ناوەکانی "موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی" کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی پاوە چووبوون و خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرکە بوون، گیانیان فیدای نیشتمان کرد.

ئەو سێ چالاکە ژینگەییە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی "بۆزین و مەرەخێڵ"، تووشی ئەو ڕووداوە بوون و سەرئەنجام لە گەمارۆی ئاگردا گیانیان فیدای خاک و ژینگەی کوردستان کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "تووبا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.