کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "تووبا شەڕانی" ژنێکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

17:57 - 16 رەشەمه 2720

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمە دایە "تووبا شەڕانی" کچی مام "قادر شەڕانی" لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە گوندی "قەمتەرێ" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣١٠ی هەتاوی لە گوندی "حاجی ئاڵیکەند" سەر بە "محاڵی شازدە" له مەهاباد لەدایک بووە.

دایە تووبا کەسێکی  نیشتمانپەروەر بووه و هەمیشە ماڵەکەیان شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

ناوبراو دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕاگەیاندنیی خەباتی ئاشکرای حیزب، بەوپەڕی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەرییەوە خزمەتی پێشمەرگەکانی حیزبی کردوە و بە "خاڵۆژنـ"ـی پێشمەرگەکانی هێزی "پێشەوا" ناسرابوو.

ئەو ژنە تێکۆشەرە خزمی شەهیدان مەلا "مەحموود زەنگەنە، محەممەد زەنگەنە، سەعید شکەنجە و ئیبراهیم کەلهوڕ"یە.

دایە ''تووبا" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادر بە ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.