کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "جەمیلە کاکایی" دایكی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:59 - 22 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ دایە "جەمیلە کاکایی" کچی ساڵح خەڵکی "قۆزڵوو"ی هەوشار لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە جەمیلە دایکی شەهید "عەبدوڵڵا فەیازی" یەکێک لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانە.

ناوبراو ژنێکی دڵسۆز و تێکۆشەر بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی هەر وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی ماویەوە.

شەهید عەبدوڵڵا فەیازی ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی "قۆزڵوو" لەدایک بووە. دوای ئەوەیکە ڕێژیمی خومەینی هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت.

ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا وەک پێشمەرگەیەکی لێهاتوو ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبات.

شەهید عەبدوڵڵا لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شوێنێک بە ناوی "گاوەکەچ" لە دەرگیرییەکدا دژی دوژمن تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

گڵکۆی ناوبراو لە گاوەکەچی سەقزە.

تەرمی دایە جەمیلە لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئەو ژنە تێکۆشەرە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.