کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "حەلیمە چاوشینی" دایکی شەهید "عوسمان جەنگی" لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

12:10 - 1 بەفرانبار 2720

دایە "حەلیمە چاوشینی"، دایکی شەهید "عوسمان جەنگی"، خەڵکی "شنۆ" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "حەلیمە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن بنەماڵەیەکی حیزبی بووە و کوڕێکی بە ناو "عوسمان جەنگی" و هەروەها برایەکی بە ناو "ڕەسووڵ چاوشینی"، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.

شەهید "عوسمان جەنگی" لە گوندی "سەردەرێ" لەدایک بووە. دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە پلەی تەشکیلاتی وەکوو "سەرپەل" بوێرانە ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "عوسمان" لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٦٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

دایە "حەلیمە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ئاواتی هەڵاتنی خۆری ڕزگاریی نیشتمان ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "حەلیمە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.