کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "خەدیجە جەڵدیانی" ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:06 - 1 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دایە "خەدیجە جەڵدیانی" (پەشم) کچی "ئەحمەد عەزیزی و بەسێ ئێبراهیمیان" لە شاری "شنۆ" کۆچی دوایی کرد.

دایە "خەدیجە'' ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٠٩ی هەتاوی لە "لاوێن" سەر بە پیرانشار لەدایک بووە. ناوبراو دایکی خاتوو "هێرۆ جەڵدیانی" هاوسەری شەهید سەروان "چەکۆ ڕەحیمی" (ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات) بووە.

دایە "خەدیجە" ئەندامێکی دڵسۆزی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پاڵپشتێکی بەهێزی ٤٠ ساڵ خەباتی جووڵانەوەی نەتەوەی کورد بووه. لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵ خەباتەدا بێوچان لە هەر ئەرکێکدا بەپێی توانای خۆی درێغیی نەکردووە.

ناوبراو بۆ پێشمەرگەکان و شۆڕشگێڕەکان ئەوەی لەدەستی هاتووە ئەنجامی داوە. هیچ کات لە هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک نەترساوە و گوێی بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران نەداوە.

دایە "خەدیجە" ژنێک بوو هەتا سەر بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "خەدیجە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.