کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "عایشە عەلیزادە مەنگوڕ" ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:20 - 16 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دایە "عایشە عەلیزادە مەنگوڕ" خەڵکی شاری "مەهاباد" و دایکی شەهید "قەرەنی ڕەسووڵی" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "عایشە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە.

شەهید "قەرەنی ڕەسووڵی" ساڵی ١٣٤١ لە گوندی "سەلیم ساغوڵ" سەر بە شاری مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو دواتر لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە و ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٦٤ لە شەڕ و دەرگیرییەکی نابەرابەر لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان، لە گوندی "گەرگول" شەهید کراوە.

دایه "عایشە عەلیزادە مەنگوڕ"" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایە "عایشە" سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.