کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "عایشە مەعرووفی ئازەر" دایکی شەهید "بایەزید زەرگە" لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:16 - 28 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "عایشە مەعرووفی ئازەر"، دایکی شەهید "بایەزید زەرگە"، خەڵکی شاری "مەهاباد" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "عایشە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "بایەزید زەرگە"، لە گوندی "دارەلەکـ"ـی مەهاباد لەدایک بووە.

دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی خەبات، بۆ بەرگریکردن لە گەل و نیشتمانەکەی چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە و لە "هێزی بەرگری" پێئەسپێردراوەکانی بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "بایەزید"، لە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە دەرگیرییەکدا دژی هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە گوندی "دارەلەک"، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

  دایە "عایشە"، هەتا دواهەناسە بە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پێرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "عایشە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.