کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "عایشەگوڵ چابۆکی" دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:36 - 27 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان دایە "عایشە گوڵ" دایکی شەهید "عەبدوڵڵا مەلوودی" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "عایشەگوڵ" دانیشتووی گوندی "بندڕێ" سەر بە شاری"پیرانشار"ه.

ناوبراو ژنێکی بەهەست و زۆر دڵسۆز بووە  و هەمیشە وەک شانازییەکی بێ وێنە سەیری ڕابردووی کوڕەکەی دەکرد.

کاک "عەبدوڵڵا مەلوودی" ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی "بندڕێ" لەدایک دەبێت. لە تەمەنی لاوەتیدا پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت.

ناوبراو لە شەرێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شوێنێک بەناوی "ئاڵاوان" لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٦٨ی هەتاوی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

گڵگوی شەهید "عەبدوڵڵا" لە گوندی "بندڕێـ"ـیە.

تەرمی دایە "عایشەگوڵ" لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان دەسپێردرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.