کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "فاتمە ڕەشیدیی ڕۆستەمی" دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:24 - 27 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ دایە "فاتمە ڕەشیدیی ڕۆستەمی" هاوژینی خوالێخۆشبوو کاک "تۆفیق بەیگ وەکیڵی" خەڵکی "جوانڕۆ" لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە نێو خزم و کەسوکاری لە بواری دڵسۆزی و مێهرەبانی ژنێکی بێ هاوتا بووە. ناوبراو بەهۆی شەڕی جوانڕۆ دژی ڕێژیمی شا ناچار بووە زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت.

بەهۆی ئەو کۆچە ئیجبارییە بۆ ماوەی ٤١ ساڵ لە غوربەتدا ژیا. .لەو ماوەیەدا بە هەموو ئاوات و ئارزووییەکانی دەژیا.

کوڕێکی دایە "فاتمە" بە ناوی شەهید "جەماڵ وەکیڵی"هاوڕێ لەگەڵ مامی بە ناوی "سۆهراب وەکیڵی" لە شوێنێک بە ناوی "مڵە پاڵنگانە" ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٣٥٨ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران تێرۆر کران.

کاتێک شەهید "جەماڵ" تێرۆر دەکرێت تەمەنی ١٩ ساڵ بووە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.