کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "مریەم ئەحمەدی" دایکی شەهید "مەهدی شکووهی" لە نۆدشە کۆچی دوایی کرد

11:18 - 7 رێبەندان 2720

ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان، دایە "مریەم ئەحمەدی"، دایکی شەهید "مەهدی شکووهی"، خەڵکی نۆدشە دوای تەمەنێک سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "مریەم" ژنێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن بنەماڵەیەکی حیزبی بووە. کوڕێک و برایەکی دایە "مریەم"، شەهیدانی حیزبی دێموکراتن و گیانی خۆیان کردووەتە پردەبازی ئازادی.

شەهید "مەهدی شکووهی"، ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری نۆدشە لەدایک بووە. دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی خەبات لە هێزی "شاهۆ" سازمان دراوە و پەئەسپێردراوە حیزبییەکانی دڵسۆزانە بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "مەهدی"، لە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە شەڕ دژی ڕێژیمی ئێران بەهۆی تۆپبارانەوە لە نزیک گوندی "دزاوەر" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

هەروەها شەهید "حەبیبوڵڵا ئەحمەدی"، برایەکەی دایە "مریەم"، هەر لەو شەڕەدا گیانی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە. گڵکۆی ناوبراوان لە "تەوێڵە"ی کوردستانی باشوورە.

تەرمی دایە "مریەم" لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.