کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "نوسرەت هەمزە" دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:06 - 19 رەزبەر 2720

دایە "نوسرەت هەمزە" دایکی کاک "محەممەد ئەمین بایەزیدی" ناسراو بە "محەممەدئەمین خراپە" کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکرات لە گوندی "خراپە"ی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

دایە "نوسرەت" لە ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە گوندی "خراپە" لەدایک بووە و دواتر لە "پیرانشار" نیشتەجێ بووە.

هاوسەری دایە "نوسرەت"، کاک "حوسێن بایەزیدی" لە هێزی بەرگریدا بووە کە لە چەندین شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بریندار بووە.

ئێستا کوڕێکی دایە "نوسرەت" بەناوی کاک "محەممەد ئەمین بایەزیدی" ناسراو بە "محەممەدئەمین خراپە" لە ڕێزی پێشمەرگەکانی کوردستاندایە و کادرێکی لێوەشاوە و فەرماندەیەکی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.