کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "وەجیهە زارعی" هاوسەری شەهید "محەممەدسەدیق عەلینژاد" لە سەقز کۆچی دوایی کرد

09:27 - 24 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، دایە "وەجیهە زارعی" هاوسەری شەهید "محەممەدسەدیق عەلینژاد" دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "وەجیهە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و هەمیشە شانازیی دەکرد کە هاوژینەکەی لە ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان گیانی بەخت کردووە.

شەهید "محەممەدسەدیق" ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی "خەییەر" سەر بە شاری سەقز لەدایک بووە. ناوبراو کادری دەرجە چواری حیزب بووە و دڵسۆزانە بۆ داکۆکی لە مافی ڕەوای گەلەکەی خەبات و تێکۆشانی کردووە.

"شەهید محەممەدسەدیق" لە ڕێکەوتی سێی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەوە لە شاری سەقز ئێعدام کرا و هەر لە سەقزیش تەرمەکەی بە خاکی پیرۆزی کردستان ئەسپێردرا.

دایە "وەجیهە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ئاواتی هەڵاتنی خۆری ڕزگاریی نیشتمان و وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی کوردستان ژیانی بەسەر برد، تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.