کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "ڕەعنا تەمەدوونی" دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:50 - 27 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان دایە "ڕەعنا تەمەدوونی" دایکی شەهید "جەماڵ مورادی" یەکێک لە شەهیدەکانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ڕەعنا" لەو ژنە تێکۆشەرانە بوو کە هەردەم خزمەتی بە شۆڕشی نەتەوەکەی کردووە و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆری کردووە.

ناوبراو ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی "نسڵ" سەر بە شاری "مەریوان کوڕێکی دەبێت و ناوی "جەماڵـ"ـی لێ دەنێت.

شەهید "جەماڵ" کاتێک بە تەمەنی لاوی دەگات و ڕێژیمی ئێران هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی لە شان دەکات و دژی ڕێژیمی ئێران بەرگری لە نیشتمانەکەی دەکات.

ناوبراو بەهۆی لێهاتوویی لەنێو حیزبدا دەبێتە کادری دەرجە سێ و ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.

سەرەئەنجام شەهید "جەماڵ مورادی" ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی "دەگاگا" لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

گڵکۆی شەهید "جەماڵ" لە گوندی "مووسکـ"ـە.

تەرمی دایە "ڕەعنا" لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "ڕەعنا" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.