کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "کافیە عوزەیری" دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە سنە کۆچی دوایی کرد

15:56 - 25 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "کافیە عوزەیری" دایکی "کیومەرس ئەکبەری" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "کافیە" ژنێکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست و کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی لەیلاخی سنە بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

کاک "کیومەرس ئەکبەری" ماوەی ٢١ ساڵە لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی، تێکۆشانی هەیە. تەرمی دایە "کافیە" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.