کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دروشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر لە مێترۆوەکانی تاراندا

23:41 - 27 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پەرە دەستێنێ و هەر ڕۆژە لە شوێنەکەوە خەڵکی ناڕازی دەنگ هەڵدەبڕن. 

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، لە هێڵی ٥ی مێترۆی کەرج بۆ تاران، کە یەکێک لە قەرەباڵغترین هێڵەکانی مێترۆی تارانە، خەڵکی ناڕازی، بە دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی و دروشمی مەرگ و نەمانیان وتووەتەوە.

ئەم ناڕەزایەتییە بۆ وێستگەی مێترۆی سادقییەش پەرەی سەندووە و هێندە بەربڵاو و ئاڵۆز بووە، کە ڕێژیم ناچار بووە هێزەکانی خۆی لەو شوێنە جێگیر بکات.

هەواڵدەریی ئیسنا سەر بە ڕێژیمیش، لە ڕاپۆرتێکدا هەروەها باسی لەوە کردووە، کە بە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک لەسەر ڕێگەی قەتارەکان لە هێڵی ٥ی مێترۆدا، قەتارەکان نەیانتوانیوە لەو وێستگەیە دەرباز ببن.