کوردستان میدیا: له بۆکان هێزه‌کانی رێژیم، وێڕای پێکهێنانی که‌ش و دۆخێکی تۆقێنه‌ر و بێ‌حورمه‌تی به هاووڵاتییان، به‌بێ مۆڵه‌ت رژاونه‌ته نێو ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستیان به‌سه‌ر ماهواره‌کانیاندا گرتووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌مڕۆ ٢٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری بۆکان ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی هاووڵاتییان و به بێ‌مۆڵه‌تی یاسایی چوونه‌ته نێو ماڵ و حه‌وشه‌ی هاووڵاتییان وێڕای بێ‌حورمه‌تی پێکردن، بوونه‌ته هۆی ترس دڵه‌ڕاوکێ بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره.
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییه‌کی شاری بۆکان، بارودۆخی شاری بۆکان زۆر نائارامه و هێزه‌کان رێژیم وێڕای پێکهێنانی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندن، بێ‌حورمه‌تی به خه‌ڵک ده‌که‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێزه‌کانی رێژیم له شاره‌کانی ورمێ و مه‌ریوان، له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی ئه‌و شارانه هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان و وێڕای بێ‌حورمه‌تی کردن، به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی ده‌ستیان به‌سه‌ر ماهوارەی خەڵکدا گرتووە هاوکات دەستایان داوەتە پشکنینی ماڵه‌کان.