کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دزی و گەندەڵیکردن لەلایەن ئاخوندەکانی سەر بە ڕێژیمەوە بەردەوامە

11:42 - 28 بانەمەڕ 2722

سەرەڕای گرانی و نەبوونی شتومەک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕۆژانەی خەڵک، ئاخوندەکان خەریکی دزی و گەندەڵیی خۆیانن و لەسەر حیسابی خەڵک ژیان دەکەن.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، کۆمەڵێک ئاخوند خەریکی دابەزاندنی "ڕۆن" لە بەشی دواوەوەی ماشینێکن، لە حاڵێکدا کە لەو ڕۆژانەدا ڕۆن بە سەختی گیر دەکەون.

دابەزاندنی ڕۆن و شتومەکەکان بە ترسەترس و پەلەپەل و چاوەدێریکردنی دەوروبەر لەلایەن ئەو ئاخوندانەوە، نیشان دەدات کە لە ڕێگای دزی و گەندەڵیکردنەوە ئەو شتومەکانەیان دەست خستووە.

سەرەڕای گرانی و ڕۆژڕەشیی خەڵک لە ئێستادا، ئاخوندەکان خەریکی پڕکردنی گیرفانی خۆیان و دزی و گەندەلێکردنن لەسەر حیسابی خەڵکی هەژار و نەدار و خەڵک تێر بن یان برسی، بە حاڵی ئەوان هیچ جیاوازییەکی نییە.